هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران بۆ سەر شوێنە جیاجیاکانی یەکتر بە درێژایی شەو بەردەوام بوون و هاووڵاتییان بەتەلئەبیب و تارانیشەوە نەخوتنو چەندین جار گوێیان لە تەقینەوەکان بوو.
ئاوێنە: بەپێی ئامارە فەرمییەکان لەئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لانیکەم ٧٨ کەس کوژراون و ٣٢٠ کەسیش بریندار بوون. بەگوێرەی زانیارییەکان لەهێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل 40 کەس بریندار بوون.
هەردوو ئێران و ئیسرائیل دەڵێن لایەنی بەرامبەر هێڵی سووریان بەزاندووە.