حزبى دیموكراتى كوردستانى ئێران لهبارهى هێرشهكانى سهر ئێران لهلایهن ئیسرائیلهوه هاتهدهنگو ڕایدهگهیهنێت، "کۆماری ئیسلامیی ئێران بەهۆی ماهییەتی شەڕخوازانەو قەیرانخوڵقێنیی خۆییو لەسۆنگەی سیاسەتی شەڕفرۆشیو ناسەقامگیرکردنی ئەمنییەتی ناوچەییو جیهانی، ئەمجارەیان بڵێسەو ئاگری شەڕی هێنایە نێوخۆی وڵات".
ئاوێنە: لهڕاگهیهنراوێكدا حزبى دیموكراتى كوردستان ڕایگهیاندوه، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ئیسرائیل لەچەند هێرشێكى بەربڵاودا چەند بنکەیەکی سەربازییو ئەتۆمیی ئێرانی لەچەند شارێکدا كرده ئامانج، هەروەها چەند زانایەکی ئەتۆمیو کۆمەڵێک فەرماندهی پلەبەرزی سوپای پاسدارانو هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی کوشت.
دهشڵێت:"کۆماری ئیسلامیی ئێران بەهۆی ماهییەتی شەڕخوازانەو قەیرانخوڵقێنیی خۆییو لەسۆنگەی سیاسەتی شەڕفرۆشیو ناسەقامگیرکردنی ئەمنییەتی ناوچەییو جیهانی، ئەمجارەیان بڵێسەو ئاگری شەڕی هێنایە نێوخۆی وڵات".
جهختیشدهكاتهوه، "ئەم ڕژێمە ئامادەنییە مل بۆ هیچ پەسندکراوو ڕێککەوتننامەیەکی نێودهوڵهتى ڕابکێشێ، ڕێز لەسەروەریی سیاسیی وڵاتانی دیکە بگرێو خەڵکی ئێرانی وەک قەڵغانێک بۆ بردنەپێشی سیاسەتە چەوتو دژەگەلییەکان بەبارمتە گرتوە، بەرپرسیاری هەموو قەیرانەکانی ئێستاو ئەو دۆخەیە بەسەر وڵاتدا سەپاوە".
بهبۆچونى حزبى دیموكراتى كوردستان، "کۆماری ئیسلامی لەکاتێکدا دەهۆڵی شەڕ دەکوتێ، کە ئەو شەڕە شەڕی گەلانی ئێرانو بەرژەوەندییەکانی ئەوان نییە؛ بەڵکو شەڕی دەسەڵاتبەدەستانی کۆماری ئیسلامییە کە تائێستا هەموو سامانو دارایی خەڵکو وڵاتی ئێرانیان بۆ مەرامە ئایدۆلۆژییەکانیان بەفیڕۆداوەو قەیران لەدوای قەیران بۆ خەڵکو کۆمەڵگەی وڵات بەدیاری دێنن".
لهبهشێكى دیكهى ڕاگهیهنراوهكهدا حزبى دیموكرات جهختدهكاتهوه، "خەڵکی ئێران لەماوەی زیاتر لەچوار دەیەی تەمەنی کۆماری ئیسلامیدا بەبەردەوامی بەڕێگهی جۆراوجۆری وەک بایکۆتکردنی بەناو هەڵبژاردنەکان، مانگرتن، ناڕەزایەتیدەربڕینو خۆپیشاندانی جەماوەری بەتایبەت لەبزوتنەوەی ژینادا دەنگی خۆی بەکۆمەڵگەی جیهانی گەیاندوەو بەئاشکرا ڕایگەیاندوە کە ئەم ڕژێمە هیچ شەرعییەتێکی سیاسیو گەلیی نییەو لەشێوەی جۆراوجۆردا ئیرادەی خۆیشی بۆ تێپەڕین لەکۆماری ئیسلامی نواندوە".
حزبى دیموكرات بهبیرى هێناوهتهوه، "47 ساڵ دەسەڵاتی ڕەشو سەرکوتگەری کۆماری ئیسلامی ئاکامەکەی تەنها تیرۆرو کوشتنی ڕۆڵە ئازادیخوازەکانی وڵات، سەرکوتی هەمەلایەنەی مافو ئازادییەکانی خەڵک، وێرانیو پاشکەوتویی وڵات لەڕوی ئابورییو ژینگەییو کەڵەکەبونی سەدان قەیرانی سیاسییو مرۆییو کۆمەڵایەتی لەسەر یەکتری بوە، ئەوەش کە ئێستا لەئێران ڕوو دەدا، بەرهەمی سیاستەکانی کۆماری ئیسلامییەو بەمانەوەی ئەم ڕژێمە لەدەسەڵاتدا ئەم دۆخە بەرەو خراپبونی زیاتریش دەچێ، بۆیە یەکەم مەرجی ڕزگاربونی گەلانی ئێران لەچنگ ئەو هەموو قەیرانو وێرانیو ڕۆژڕەشییە کۆتاییهێنان بەتەمەنی ئەم ڕژێمەیە".