سەرۆكایەتی هەرێم ئیدانەی هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەكات و ئاماژە بەوەدەكات كە هێرشەكە ئارامی و سەقامگیریی ناوچەكە ئاڵۆزتر دەكات و داواش لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات كاردانەوەی خێرای هەبێت و تازوترە رێ لە تەشەنەسەندنی زیاتری دۆخەكە بگیرێت.
ئاوێنە: سەرۆكایەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت"سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئيسرائيل بۆ سه‌ر كۆمارى ئيسلاميى ئێران و به‌كارهێنانى هێزى سه‌ربازى له يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناكۆكييه‌كاندا ده‌كه‌ين. ئه‌م پێشهاتانه ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن و ده‌بنه هه‌ڕه‌شه له سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى ناوچه‌يى و نێوده‌وڵه‌تى."
ئاماژە بەوەش دەدات كە "ڕوبه‌ڕوبونه‌وه و ڕێكارى سه‌ربازى، ڕه‌وشه‌كه خراپتر ده‌كات. له‌م كاته هه‌ستياره‌دا، ئه‌ركى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييه كه كاردانه‌وه‌ى خێرا و به‌په‌له‌ى هه‌بێت و كار بۆ ئه‌وه بكات ئاڵۆزى و پشێوييه‌كان له‌وه زياتر په‌ره نه‌ستێنن و تا زوتره ڕێ له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى دۆخه‌كه بگيرێت."