میدیای رەسمی ئێران پشتڕاستی كردەوە كە لە ھێرشەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیدا، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران و چەند بەرپرسێكی دیكەی ئێرانی كوژراون.
ئاوێنە: میدیای رەسمی ئێران لە هەواڵێكدا ئاماژەی بەوەداوە لە هێرشەكەی ئیسرائیلدا، حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران و سێ بەرپرسی دیكەی ئێرانی كوژراون.
سێ بەرپرسەكەی دیكە بەپێی میدیای ئێرانی كە لە هێرشەكەدا كوژراون پێكدێن لە: رەشید عەلی نور، فەرماندەی قەرارگای مەركەزی خاتەمولئەنبیای سوپای پاسداران و محەمەد تارانچی، زانای ئەتۆمی و سەرۆكی زانكۆی ئازادی ئیسلامی كە لەلایەن رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە كرابوە سەرۆكی زانكۆكەو هەروەها فەرەیدون عەباسی، ئەندازیاری ئەتۆمی و سەرۆكی پێشوی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران.