ئه‌بوئالا وه‌لائى سكرتێرى گشتیى سه‌ید شوهه‌دا ڕایدەگەیەنێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا شه‌ڕ له دژى ئێران بكات، ئه‌وا به سه‌دان خۆكوژ هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا.
ئاوێنە: دواى زیادبوونى گرژییه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، ئه‌بوئالا یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ى میلیشیا ده‌بێت كه هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێت، ئه‌وا سه‌دان خۆكوژ ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى گه‌وره‌یى ئه‌مه‌ریكا بشكێنن".
سكرتێرى گشتى سه‌ید شوهه‌دا ده‌شڵێ، "ئه‌گه‌ر شه‌ڕ بوو، ئه‌وا هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر بنكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه و ئه‌مجاره ناتوانێ خۆى و به‌كرێگیراوه‌كانى له ناوچه‌كه بمێنێته‌وه".
شه‌وى رابردوو وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا داواى له خێزانى سه‌ربازه‌كانى كرد له ته‌واوى وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بكشێنه‌وه، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا زۆر له شانده دیپلۆماسییه‌كانى له ناوچه‌كه كێشایه‌وه.