سه‌رچاوه به‌رپرسه‌كانى عێراق ئاشكرایان كردووه، چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا، له بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا نیشتوونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى شانده دیپلۆماتكاره‌كان بگه‌ڕێننه‌وه ئه‌مه‌ریكا.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوى كردووه‌ته‌وه، دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە 12ى حوزه‌یران، چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى له سه‌ربازگه‌ى ڤیكتۆریا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا نیشتوونه‌ته‌وه، ئه‌مه وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كه بۆ كشاندنه‌وه‌ى شانده دیپلۆماتكاره‌كان و فه‌رمانبه‌رانى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا.
شه‌وى رابردوو هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌تى به‌رگرى و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، بڕیارى كشانه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك دیپلۆماتكار و ته‌واوى خێزانى سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كانیان له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دا. باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكایش له به‌غدا ئه‌مڕۆ هۆشدارییه‌كى توندى داوه له‌وه‌ى نابێت هیچ ئه‌مه‌ریكییه‌ك گه‌شت بۆ عێراق بكات.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ى بڕیارى كشاندنه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكییه‌كان وتى، "له سایه‌ى گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران، رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست شوێنێكى مه‌ترسیداره".