میدیای رەسمی ئێران بڵاویكرده‌وه، محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کاتی هێرشی بەرەبەیانی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکە كوژراوه.
ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵی ئیرنا له هه‌واڵێكدا باسی له‌وه‌كردوه، جەنەراڵ محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە کاتی هێرشی بەرەبەیانی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکە كوژراوه.
میدیای ئێران پێشتر كوژرانی حسێن سه‌لامی، فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران و غولام عه‌لی، جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای ئێران و هه‌ردو زانای دیاری ئێرانی محه‌مه‌د تارانجی، سه‌رۆكی زانكۆی ئازادی ئیسلامی و فه‌ره‌یدون عه‌باسی، سه‌رۆكی پێشوی ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانی لە هێرشەكەی ئیسرائیل‌دا راگەیاندبو.