باخچەلی: ئامانجی کۆتایی ئەم شەڕەی ئیسرائیل، تورکیایە
  2025-06-14       1203       

 دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مه‌هه‌په‌) ڕایگەیاند، هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران پەیامێکی شاراوەیە بۆ تورکیا و ئامانجی کۆتایی شەڕ و ململانێكە تورکیایە بۆیە دەبێت ئیسرائیل لە رێگەی بەکارهێنانی هێزەوە بوەستێندرێت.

دەوڵەت باخچەلی، ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێكدا لە بارەی هێرشەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ڕایگەیاند، ئەو هێرشە "جارێکی دیکە ڕوخساری خوێناوی" ئیسرائیلی ئاشکرا کردوە. 

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم هێرشە نەوەک تەنیا بۆ ئێران، بەڵکو هاوکات پەیامێکی شاراوەیە بۆ تورکیا، وڵاتەکەمان بە ئاگر دەورە دراوە، ئەم دۆخە مەترسییەکی گەورەیە و ئامانجی کۆتایی ئەم شەڕ و ململانێيانە، تورکیایە.
 دەوڵەت باخجەلی بەتوندی ئیدانەی هێرشی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران کردو وتی "ئیدارەی تیرۆریستی ئیسرائیل دوای ئەوەی هەموو دەرفەتێک دەقۆزێتەوە بۆ داخستنی مەودای دیدگای وڵاتەکەمان، بێگومان تورکیا لە جەوهەری پێشهاتەکاندایەو ئامانجی تێکدانی 'تورکیایەکی بێ تیرۆر'ەو ئامانجی کۆتایی تورکیایە".

وتیشی "ڕاگرتنی ئیسرائیل بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە هەم بۆ ئاسایشی نەتەوەییمان و هەم بۆ ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە، پێویستە ئیسرائیل بە زۆر ڕابگیرێت. چونکە هیچ بژاردەیەکی تر نییە".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×