سەرۆک وەزیرانی ئیرائیل رایگەیاند، ئامانجى هێرشەکانیان لەناوبردنى پرۆگرامى ئەتۆمى و موشەکى بالیستیکى ئێرانە، ئاشکراشیکرد "لەچەند ڕۆژی داهاتوودا کارێک بە ئێران دەکەین بەراورد ناکرێت".
ئاوێنە: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی نوێدا هێرشی توند دەکاتە سەر ئێران و دەڵێت "ئامانجى هێرشەکانمان لەناوبردنى پرۆگرامى ئەتۆمى و موشەکى بالیستیکى ئێرانە و رێگە نادەین ببێت بە خاوەنى چەکى ئەتۆمى".
وتیشی "فەرماندە باڵاکان و زانان ئەتۆمییەکانى ئێرانمان لەناوبرد و پلانەکانمان دژ بە ئێران درێژەى هەیە، هەروەها لەچەند ڕۆژی داهاتوودا کارێک بە ئێران دەکەین بەراورد ناکرێت".
نەتانیاهۆ ئەوەشی خستە روو، ئەوەی کردوویانە بەراورد ناکرێت بەوەی لە چەند رۆژی داهاتوو لە ئێران دەکرێت.
بەوتەی ناوبراو بێت، ئێران 20 هەزار مووشەکی بالیستیی هەیە، دەشڵێت "زیانێکی زۆریان بە بەرنامەی ئەتۆمی و بالیستیی ئێران گەیاندووە".
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل راشیگەیاند "هێرشەکانمان بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان چەند ساڵێک ئێران دەباتە دواوە".