میدیای ئێران بڵاویکردەوە، کەمێک لەمەوبەر عەلی شەمخانی راوێژکاری باڵای عەلی خامنەیی کوژراوە.
ئاوێنە: کەناڵی "ئەی نیوز" بڵاویکردەوە، بە گوێرەی زانیارییەکانی میدیای ئێران، دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆسەر ناوەندێکی سەربازی هەستیار لە ڕۆژئاوای ئێران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، عەلی شەمخانی، ئەندامی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی رژێم و ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان کوژراوە.
هاوکات شەمخانی رۆژی رابردوو گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام ئەمڕۆی بەهۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەستداوە.
جێی ئاماژەیە، عەلی شەمخانی پاشا پێشتر ساڵانێکی زۆر لە پۆستەکانی وەک سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی و وەزیری بەرگریی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە و بە یەکێک لە کەسایەتییە کاریگەرەکانی سیاسەتی ئەمنی و دەرەوەی وڵات دادەنرا.


