ئێران چۆن فریوو دراو غافلگیر کرا؟
  2025-06-14     

ئا: ئاوێنە

 

ڕاپۆرتێکی نیویۆرک تایمز وردەکاری ڕووداوەکانی پێش هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنە هەستیارەکانی ئێران ئاشکرا دەکات‌و دەڵێت "ئێران بەدانوستانەکان فریوو دراوەو غافلگیر کراوە".

 

ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە، ئێران خۆی بۆ ئەگەری هێرشی ئیسرائیل کاتێک ئامادە دەکرد ئەگەر دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ واشنتۆن شکستی بهێنایەو پێشبینی نەدەکرد ئیسرائیل بەر لەشەشەم خولی دانوستانەکان کە بڕیار بوو ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی حوزەیران لەعومان ئەنجام بدرێت، هێرش بکات.

رۆژنامەکە ئەوە ڕوندەکاتەوە کە سەرکردایەتی ئێران هەڕەشەکانی وەک پڕوپاگەندەی ئیسرائیلی تەنیا بۆ گوشار خستنە سەر بۆ ئەوەی لەدانوستانەکاندا ئیمتیازات وەربگرێ لێکدەدایەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ڕێوشوێنی خۆپارێزی ئەمنی لاواز بێت‌و ئەگەری زەبروەشاندنی ئیسرائیل بەر لەشکستهێنانی دانوستانەکان رەتبکاتەوەو بەدرێژەکێشانی دانوستانەکان فریوو درا.

لەڕاپۆرتەکەی نیویۆرک تایمزدا ئاماژە بەوە کراوە کە سەرکردەکانی ئێران بەر لەشکستهێنانی دانوستانەکان هێرشەکانی ئیسرائیلیان ڕەتکردووەتەوەو ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڕێوشوێنە خۆپارێزو پلان بۆ داڕێژراوەکان پشتگوێ خران، ئەمەش بە گوتەی کاربەدەستانی ئێرانی ئەنجامە کارەساتبارەکانی لێکەوتەوە.

فەرماندە باڵاکانی سەربازی سەرەڕای هۆشدارییەکان لەبنکەیەکی تاران کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان ئەنجامداوەو لەو هێرشەدا بەکۆمەڵ کوژراون‌و ئەمەش توانای ئێرانی بۆ وەلامدانەوەی بەپەلەی هێرشەکان پەکخستووە.

سەرچاوەکان بە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزیان ڕاگەیاندووە، ئیسرائیل گورزێکی وێرانکەری لەسیستەمی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردنی ستراتیجی ئێران داوە، هاوکات شکستێکی گەورەی هەواڵگریی ئێرانیش بەدیدەکرێت.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×