مۆساد بنکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەقوڵایی ئێراندا دامەزراندووە
  2025-06-13       2189       

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئیسرائیل دەڵێت "بەر لەئەنجامدانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، مۆساد لەناو قووڵایی ئێران بەنهێنی بنکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەقوڵایی ئێراندا دامەزراندووە.

ئاوێنە: سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئیسرائیل سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی وردەکاری سەبارەت بەهێرشی بەرفراوانی ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخانی بەرگری ستراتیجی ئێران ئاشکرا کرد. بەپێی سەرچاوەکە، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئۆپەراسیۆنەکە، هێزەکانی سوپای بەرگری ئیسرائیل‌و مۆساد شانبەشانی یەکتر کاریان کردووەو یەکە تایبەتەکانی مۆساد پێش هێرشەکانی رۆژی هەینی، دزەیان کردە ناو ناو خاکی ئێران چەکی وردپێکێنی بەقاچاخ بردووەتە نێو ئێران‌و بنکەیەکیان بۆ هەڵدانی درۆنی بۆمبڕێژکراو لەنێو ئێراندا دامەزراوەو لەکاتی هێرشەکەی رۆژی هەینیدا درۆنەکان کاراکراون بۆ کردنە ئامانجی سەکۆکانی هەڵدانی مووشەک لەنزیک تاران. هەروەها چەکی هێرشبردنیشیان لەسەر ئۆتۆمبێل داناوە.

هەروەها مۆساد کاری بۆ کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر بەرپرسانی باڵای بەرگریی ئێران و زانایانی ئەتۆمی کردووەو ئەمەش وایکرد تیرۆرکردنی وردی ئامانجدار ئەنجام بدرێت.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، لەساڵانی ڕابردوودا، مۆساد بەهاوبەشی لەگەڵ هێزی ئاسمانی نێودەوڵەتی‌و بەکەڵک وەرگرتن لەتەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکانی کەرتی بەرگری ئیسرائیل، زنجیرەیەک ئەرکی تێکدانی نهێنی لەناو ئێراندا ئەنجامداوە. ئەم کردەوانە ڕاستەوخۆ تواناکانی بەرگری ئاسمانی و سیستەمی مووشەکی ستراتیژی ئێرانیان لاوازکردووە.

سەرچاوەکە جەختی لەوە کردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکە "پێویستی بەپلانێکی بوێرو ئاڵۆزو بیرکردنەوەی ستراتیژی پێشکەوتوو فریودانی ئاڵۆز هەبووە، ئەم ئەرکە بەهۆی هەواڵگری وردو تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو هەنگاوی ئازایانە بووە لەسەر زەوی‌و زەبرێکی پڕ لەئازاری لەتوانا ستراتیژییەکانی ئێران‌و پەیامێکی ڕوونی دا: ئیسرائیل ڕێگە بەدوژمنەکانی نادات چەکی ئەتۆمی‌و کۆمەڵکوژ بەدەستبهێنن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×