ناتانیاهۆ: هێرش بۆ سەر ئێران دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی "ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ"
  2025-06-13     

ئا: ئاوێنە

 

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند "هێرشێکی سەرکەوتوو بۆ سەر ئێران کاریگەری دەبێت لەسەر ئەوەی لەغەززە ڕوودەدات‌و ڕەنگە ببێتە هۆی سەرهەڵدانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ".

 

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشکردنە سەر ئێران دەتوانێت ببێتە هۆی سەرهەڵدانی "رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ"، جەختیشی لەوە کردەوە کە واشنتۆن زانیاری پێشوەختەی لەسەر هێرشەکەیان بۆ سەر ئێران هەبووە.

ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەدا کە هێرش بۆ سەر تاران پێویست بوو "چونکە پێویستە ڕێڕەوی کۆکردنەوەی سەربازی ئێران بگۆڕدرێت، چ چەکی بالیستی یان ئەتۆمی"، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە "پشتیوانی ئەمریکا، یان لانیکەم نەبوونی دژایەتی ئەمریکابۆ ئەم هەنگاوە، زۆر خوازراوە".

نەتانیاهۆ پێشبینی ئەوەی کرد کە تاران بە"شەپۆلێک هێرشی زۆر بەهێز" وەڵامی ئیسرائیل بداتەوە، ئەو وتی "ئێران ناتوانێت خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت و ناتوانێت خاوەنی تواناکانی پیتاندنی یۆرانیۆم بێت".

وتیشی "نازانێت ئەم دۆخە تا چەند بەردەوام دەبێت".

نەتانیاهۆ جەغتی لەوە کردەوە کە تیرۆرکردنی حەسەن نەسروڵا خاڵی وەرچەرخان بوو لە مێژووی ناوچەکەداو میحوەرەکەی ئێرانی شکاند، بۆیە تاران بەرەو بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمی هەنگاوی ناو بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستیکی خێراتر کرد. نرخێک بۆ هێرشی ئێران دەبێت، بەڵام ئێمە ئامادەکاری دەکەین بۆ کەمکردنەوەی بۆمبی ئەتۆمی.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×