کاربەدەستانی ئێران ڕایانگەیاند کە هێرشەکان بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوام دەبن و ئەگەر ئەمریکاو فەرەنساو بەریتانیا هاوکاری ئیسرائیل بکەن ئەوا بنکە و کەشتیەکانی ئەو وڵاتانەش دەکرێنە ئامانج.
ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێران لەسەر زاری بەرپرسانی باڵای سەربازییەوە ڕوونی کردەوە کە ئێران لەمەودوا چ ڕێگایەک پەیڕەو دەکات.
به ڕپرسانی سەربازی ئێران بەئاژانسەکەیان راگەیاندووە کە هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوام دەبنو ڕۆژانی زۆر رەش چاوەڕێی هێرشبەراننو "پەشیمان دەبنەوە" لەهێرشکردنە سەر ئێران.
یەکێک لە خاڵە سەرنجڕاکێشەکانی لێدوانی ئەو بەرپرسانە ئەوەیە کە بنکەکانی ئەمریکا لەناوچەکەش لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەبنە ئامانج. هەروەها ئێران هۆشداری داوەتە بەریتانیاو فەرەنسا، جەختیشی لەوە کردووەتەوە، ئەگەر ئەوان هاوکاری ئیسرائیل بکەن، بنکەو کەشتییەکانیان لە ناوچەکە دەکرێنە ئامانج.