ئێران: دانوستان لەگەڵ ئەمریكا بێ مانایە
  2025-06-14       208       

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەدوای هێرشەكانی ئیسرائیل رایگەیاند، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا بێ مانایە. دەشڵێت، هێشتا بڕیاریان لەبارەی بەشداریكردن لە گەڕی داهاتوی دانوستانەكان نەداوە.

ئاوێنە: ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ شەممە، لەبارەی گەڕی داهاتوی دانوستانەكان لەگەڵ ئەمریكا وتی"لایەنی بەرامبەر(ئەمریكا) كارێكی كرد كە دانوستان و گفتوگۆ بێ مانا بو. "

وتیشی"ئەوەی كە تۆ بانگەشەی دانوستان و گفتوگۆ بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر بابەتێك بكەیت و لە هەمان كاتدا رێگە بدەیت رژێمێكی نەژادپەرست، سەروەری خاكی وڵاتەكەی تر ببەزێنێت، لواو نییە."

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیشی كردەوە كە ئەمریكا بەرپرسیاری لێكەوتەو سەرەئەنجامی هێرشەكانی ئیسرائیلەو وتیشی، هێشتا دیار نییە كە ئێمە چ بڕیارێك دەدەین بۆ بەشداریكردن لە گەڕی داهاتوی دانوستانەكان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×