بەرپرسانی ئێران دەڵێن "شەڕەکە فراوانتر دەبێتو بنکەکانی ئەمەریکا لەناوچەکە دەگرێتەوە".
ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵی فارس لەزاری بەرپرسانی باڵای ئێرانەوە بڵاویکردەوە "وەڵامی شەوی ڕابردووی ئێران سنووردارەو وەڵامدانەوەیان بەرامبەر بەهێرشەکانی ئیسرائیل هێشتا بەتواوی دەستیپێنەکردووە".
ئەو بەرپرسانە بەئاژانسەکەیان راگەیاندووە "شەڕەکە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا فراوانتر دەبێت و سەرجەم ناوچە داگیرکراوەکان و بنکەکانی ئەمەریکا لەناوچەکە دەگرێتەوە".