دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، "نایاب" بو، دەشڵێت، مۆڵەتی 60 رۆژم دا بە ئێران بۆ رێككەوتن بەڵام نەیانتوانی بیفۆزنەوە، ئەمڕۆ رۆژی 61ەم بو.
ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ هەینی، لە پەیامێكی نوێدا لە تۆڕی تروس سۆشیاڵ رایگەیاند، بەر لە دو مانگ مۆڵەتی 60 رۆژم دا بە ئێران ۆ ئەوەی رێكبكەون، ئەبوایە ئەوەیان بكرێت، ئەمڕۆ رۆژی 61ەم بو. پێموتن دەبێ چی بكەن، بەڵام نەیانتوانی. ئێستا رەنگە چانسی دوەمیان هەبێت.
هاوكات لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی ئەی بی سی نیوز، ترەمپ رایگەیاند، هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران "نایاب" بو.
ترەمپ وتی، پێموایە هێرشەكە نایاب بو، دەرفەتێكمان پێدان بەڵام نەیانقۆستەوە. بۆیە روبەڕوی گورزێكی زۆر بەهێز بونەوەو لە داهاتودا زۆری تریش لەڕێیە.