میدیای رەسمی ئێران دەڵێت، ئەمڕۆ شەممە، فڕۆكەیەكی دیكەی ئیسرائیل لە جۆری F35 لەلایەن هێزەكانی ئێرانەوە خراوەتە خوارەوە. وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، دەڵێت، درۆیە.
ئاوێنە: میدیای رەسمی ئێران، لەزای ئەرتەشی وڵاتەكەیەوە بڵاویكردەوە، هێزەكانی بەرگریی ئاسمانی ئێران، فڕۆكەیەكی دیكەی ئیسرائیلیان لە جۆری F35 لە ئاسمانی رۆژئاوای وڵاتەكە خستۆتەخوارەوە.
میدیای ئێران ئاماژەی بەوەشداوە، فڕۆكەوانی فڕۆكەكە بە پەڕەشوت خۆی هەڵداوەو چارەنوسی دیار نییە.
لەلای خۆیەوە ئەڤیغای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی ئێكس، لەبارەی ئەو هەواڵەوە وتویەتی، خستنە خوارەوەی فڕۆكەی جەنگی ئیسرائیل لە ئاسمانی ئێران، درۆی تازەی ئەرتەشی ئێران و میدیاكەیەتی و ئێران وەك هەمیشە درۆ دەكات.