شەپۆلێکی گەرمای بەهێز روو لە ناوچەکانی عێراق و هەرێم دەکات
  2025-06-12       246       

‎کەشناسی عێراق دەڵێت، سبەینێ شەپۆلێکی گەرمای بەهێز رووی لە ناوچەکانی عێراق و هەرێم دەکات، کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان ئەگەری کەمیک تاوە باران و بروسکە هەیە.

‎ئاوێنە: کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانیش نیمچە هەور دەبێت لەگەل ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە.

‎سەبارەت کەشوهەوای سبەینێش وتی، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەکاتەکانی ئێوارەش بۆ ماوەیەکی کەم ئەگەری چالاک بوونی خێرایی با هەیە لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم.

‎هاوکات دەستەی کەشناسی عێراقیش رایگەیاند، لەچەند رۆژی داهاتوو پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە و لە هەندێک پارێزگا ٤٩ پلەی سەدی تۆماردەکرێت.

‎پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم بەمشێوەیە:

‎هەولێر: ٤٣ پلەی سیلیزی
‎سلێمانی : ٣٩ پلەی سیلیزی
‎دهۆک:٤١ پلەی سیلیزی
‎کەرکوک : ٤٦ پلەی سیلیزی
‎زاخۆ:٤٢ پلەی سیلیزی
‎هەڵەبجە :٤١ پلەی سیلیزی
‎سۆران:٤٠ پلەی سیلیزی
‎حاجی ئۆمەران : ٢٧ پلەی سیلیزی
‎گەرمیان : ٤٦ پلەی سیلیزی

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×