2025-06-12   309     
درەنگی شەوی رابردوو، دوو کچی خێزانێک لە کۆمەڵگەی بشیریانی سنووری بەردەڕەش 'بە هەڵە' کوژران.
ئاوێنە: بە گوێرەی زانیارییەکان رووداوەکە بەمشێوەیە بووە: دوو ماڵبات لە کۆمەڵگەی بشیریان لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی بووەتە شەڕیان و تەقەیان لە یەکدی کردووە، لەو کاتەدا ئۆتۆمبێلێک بەوێدا تێپەڕ دەبێت خێزانێکی پێنج کەسیی تێدا بووە، تەقە لە خێزانەکە کراوە و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران.
ئەوانەی کوژراون، دوو کچی بچووکی خێزانەکەن بەناوەکانی ئایە و ئامینە شێرزاد، کە تەمەنیان لەنێوان 8 بۆ 11 ساڵدایە.
عەنتەر فەرهاد، بەڕێوەبەری ناحیەی کەڵەک رایگەیاند، شەڕەکە کاتژمێر 11:30ی شەوی رابردوو بووە، دوو ماڵباتەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی تەقەیان لە یەکدی کردووە و بەهۆیەوە خێزانێک کە پەیوەندییان بە شەڕەکەوە نەبووە، دوو کەسیان لێ کوژراوە.
تەرمی کوژراوەکان لە گەڕەکی خێلەکی لە بەردەڕەش بە خاک سپێردران.
بەوتەی بەڕێوەبەری ناحیەی کەڵەک، کەسێکی دیکە بەناوی نەشوان سەلیم سالم، کە لایەنێکی شەڕەکەیە، لە رووداوەکە بریندار بووە.