حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لەچوارچێوەی پڕۆژەی روناكیدا، بڕی 1.4 ملیار دینارییان گەڕاندۆتەوە بۆ ئەو هاوڵاتیانەی كە پیشتر پسوڵەی كارەبایان لەسەر نرخە ئەزمونییەكە بۆ هاتبوەوە.
ئاوێنە: حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەندراوێكدا وتی"دابەشکردنی پسوڵەی کارەبای مانگی پێنج لە هەردو پارێزگای هەولێر و سلێمانی دەستیپێکرد و بەمزوانەش لە دهۆك دەستپێدەکات و بەگوێرەی داتاکان زیاتر لە یەك ملیۆن هاوڵاتی لە سەرانسەری کوردستان کە یەکسانە بە 15٪ـی دانیشتوان، سود لە پرۆژەی روناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بە نرخێکی گونجاو دەبینن."
ئاماژەی بەوەشداوە "حکومەتی هەرێمی کوردستان بری 1.4 ملیار دیناری گەڕاندوەتەوە بۆ ئەو هاووڵاتییانەی کە پێشتر پسوڵەی کارەبایان لەسەر نرخە ئەزمونییەکە بۆ هاتبوەوە و بەمەش زیاتر لە 60 هەزار هاوڵاتی سودمەندبونە لەم هەنگاوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەتێکڕا بڕی پارەی گەڕێندراو لە هەندێك گەڕەك نزیکەی 80 هەزار دیناربوە و لەم ژمارەیەش زیاتر لە 10 هەزار خێزان هیچ بڕەپارەیەك بۆ پسوڵەی کارەبای مانگی پێنج نادەن."
ئاماژەی بەوەشداوە "دوای ئەو بڕیارەی حکومەت گەڕەکی شادیی هەولێر کە یەکەم گەڕەك بو پڕۆژەی روناکیی تێدا جێبەجێ کرا بۆ مانگی پێنج 90٪ـی هاوڵاتییان هیچ بڕەپارەیەک نادەن و لە شوێنە بازرگانییەکانی پارێزگای هەولێریش کە پرۆژەی روناکی تێدا جێبەجێ کراوە 8٪ـیان هیچ بڕەپارەیەك بۆ مانگی پێنج نادەن."
حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوەكەیدا پوختەی ئامارەكانی ژمارەی هاوبەشان، داتاكانی پسوڵەی هاوبەشانی ماڵان و بازرگانی لە پڕۆژەی روناكی بەمجۆرە خستۆتەڕو:
