میدیای رەسمی عێراق: هیچ ئاماژەیەكی ئەمنی نییە كە پێویست بە چۆڵكردنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا بكات
  2025-06-11       235       

میدیای رەسمی عێراق لە زاری بەرپرسێكی حكومییەوە بڵاویكردۆتەوە، كشاندنەوەی بەشێك لە كارمەندانی لاوەكی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، پەیوەندیی بە رێكارەكانی ئەو وڵاتەوە هەیە لەپەیوەست بە بونی دیپلۆماسییانەی ئەمریكا لە ناوچەكەو لای عێراقەوە هیچ ئاماژەیەكی ئەمنی نییە كە پێویست بە هەنگاوێكی لەو شێوەیە بكات.

ئاوێنە: میدیای رەسمی عێراق، ئەمشەو چوارشەممە، لە زاری بەرپرسێكی حكومییەوە لەبارەی هەواڵی كشاندنەوەی تەواوی كارمەندانی لاوەكی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، وتویەتی، ئەم هەنگاوە پەیوەستە بەو رێكارانەی كە پەیوەندیدارن بە بونی دیپلۆماسییانەی ئەمریكا لە بەشێك لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەنیا پەیوەندیدار نییە بە عێراقەوە.

جەختیشی كردۆتەوە كە لای عێراقەوە هیچ ئاماژەیەكی ئەمنی تۆمار نەكراوە كە پێویست بە چۆڵكردنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا بكات.

هەروەها وتوشیەتی، هەمو ئاماژەكان و راپۆرتە ئەمنییەكان پشتیوانی لە زیاتربونی سەقامگیری و بەهێزبونی ئاسایشی ناوخۆ دەكەن و تەواوی نێردە دیپلۆماسییەكانی وڵاتانی عەرەبی و بیانی كە لە عێراق كاردەكەن، بەوپەڕی سەلامەتی و ئازادیی پەیوەندیكردن و كاراییەوە كارەكانیان رادەپەڕێنن ئەوەش لەسەرانسەری عێراق نەك تەنیا لە بەغدای پایتەخت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×