میدیای ئێران بڵاویكردەوە، دۆخی تەندروستی عەلی شەمخانی كە لە هێرشەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیلدا برینداربو، زۆر خراپە.
ئاوێنە: نیورنیوز، میدیای نزیك لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە هەواڵێكدا بڵاویكردۆتەوە كە دۆخی عەلی شەمخانی، راوێژكاری رێبەری باڵای ئێران زۆر خراپە.
عەلی شەمخانی لە هێرشەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیلدا بۆ سەر تاران لە شوێنی نیشتەجێبونی كرایە ئامانج و بە سەختی برینداربو و پاشان بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە.
بەپێی نیورنیوز، "دۆخی ئاگاایی شەمخانی، هیوای پزیشكەكانی بۆ مانەوەی كەم كردۆتەوە."