سوپای ئێران پەیامێكی بۆ هاوڵاتییانی ئیسرائیل ناردووە و تێیدا هاتووە، داواتان لێدەكەین، لە نزیك دامەزراوەكانی بەرهەمهێنانی چەك و نەوت دوور بكەونەوە.
ئاوێنە: سوپای ئێران لە ڕاگەیەندراوێكدا پەیامێك ئاڕاستەی هاوڵاتیانی ئیسرائیل دەكات، کە لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، داوا لە هاوڵاتیانی ئیسرائیل دەكەین، لە نزیك دامەزراوەكانی بەرهەمهێنانی چەك و نەوت دوور بكەونەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئێمە تۆڵەی ئەو حەوت فەرماندەیە دەكەینەوە، كە لەگەڵ ئەمیر حاجی زادە لە هێرشی بەرەبەیانی هەینی ئیسرائیل كوژران.
ئەمە لەكاتێكدایە، هەر ئەمڕۆ ئیسرائیل پەیامێكی هاوشێوەی بە زمانی فارسی بڵاوكردەوە و دوای لە هاوڵاتیانی ئێران كرد، ناوچەكانی نزیك دامەزراوە ئەتۆمییەكان چۆڵ بكەن.