كۆمەڵە: کومیتەی بەڕێوەبەریی هاوبەشی هەمو حیزبەکانی رۆژهەڵات پێكبهێنرێت
  2025-06-15       713       

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان داوا دەكات کومیتەی بەرێوەبەریی هاوبەشی هەمو حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێكبهێنرێت تا بتوانن وەڵامی شایستە به داخوازی بەرینی خەڵکی کوردستان بۆ یەکگرتویی حێزبەکان بدەنەوە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆبونەوەی بەرفراوانی کومیتەی ناوەندیی ئەو حزبە سەبارەت بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی و گۆڕانکیاریەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەرەکان و بەتایبەت دۆخی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرێوەچوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"بە گرنگمان زانی لەم قۆناغەدا هەمو حێزب و رێکخراوە سیاسیەکان دور لە هەر جۆرە کێشە و جیاوازییەک، بە ئەرکی خۆیان هەستنەوەو پلان و بەرنامەی هاوبەش و گونجاویان هەبێ تا بە کۆدەنگی و یەکگرتوانە بزاڤی خەڵکی کوردستان رێبەری بکەن."

هەروەها كۆمەڵە وتوشیەتی"کومیتەی ناوەندی جەختی لە سەر پێکهێنانی کومیتەی بەرێوەبەریی هاوبەشی هەمو حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ لە باشور کردەوە تا بتوانن وەڵامی شایستە به داخوازی بەرینی خەڵکی کوردستان بۆ یەکگرتویی حێزبەکان بدەنەوە و بە کەمترین خەسار، ئەم قۆناغەی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان تێپەرێنن."

هێمای بۆ ئەوەش كردوە، هەرلەمبارەوە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە زوترین کات پلاتفۆرمی پێشنیارکراوی خۆی پێشکەشی حیزبەکان دەکات."

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
مرۆڤبوون.. مۆدێرنیتەی سیاسی‌و میوانداری لەکوردستانی عێراق*
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر سێ پرسی گرنگ دەدات 
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×