ئێران كوژرانی سەرۆكی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران و جێگرەكەی پشتڕاستكردەوە
  2025-06-15       252       

سوپای پاسداران پشتڕاستی كردەوە كە لە هێرشێكی ئەمڕۆی ئیسرائیلدا، سەرۆكی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران و جێگرەكەی و بەرپرسێكی دیكە ئیتڵاعات كوژراون.

ئاوێنە: سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمشەو یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا پشتڕاستی كردەوە كە لە هێرشێكی ئەمڕۆی ئیسرائیلدا، محەمەد كازمی، سەرۆكی دەزگای ئیتڵاعاتی سوپاو حەسەن موحەقەق، جێگری سەرۆكی دەزگاكە كوژراون.

ئاماژەی بەوەشداوە كە لە هێرشەكەدا ئەندامێكی دیكەی ئیتڵاعاتی سوپا بە ناوی موحسین باقری كوژراوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لە هێرشێكی ئیسرائیل لە تاران، سەرۆكی دەزگای ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران و جێگرەكەی كوژراون.

سوپای پاسداران لە راگەیەندراوەكەیدا وتوشیەتی، هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران، لەوەڵامی هێرشەكانی ئەمڕۆی ئیسرائیلداو لە هێرشێكی موشەكی نوێدا، ناوەندەكانی هەواڵگری ئیسرائیلی كردۆتە ئامانج.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×