سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، فڕۆكەیەكی ئێرانیان لە فڕۆكەخانەی مەشهەد كردۆتە ئامانج كە دورترین ئامانج بوە لە ئیسرائیلەوە لە سەرەتای هێرشەكانیانەوە بۆ سەر ئێران.
ئاوێنە: سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا وتی، كەمێك لەمەوبەر هێزی ئاسمانی ئیسرائیل، فڕۆكەیەكی گەیەنەری سوتەمەنی ئێرانی لە فڕۆكەخانەی مەشهەد كردە ئامانج.
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوە دورترین هێرشی هێزی ئاسمانی ئیسرائیلە لەماوەی هێرشەكاندا بۆ سەر ئێران كە ئامانجەكە نزیكەی 2300 كیلۆمەتر لە ئیسرائیلەوە دور بوە.
جەختیشی كردۆتەوە "هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هەوڵی ئەوە دەدات باڵادەستی لە ئاسمانی سەرانسەری ئێراندا بەدەستبهێنێت."