دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، رەنگە وڵاتەكەی پشتیوانی ئیسرائیل بكات بۆ لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران.
ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریکا ئەمڕۆ یەكشەممە، بە کەناڵی ئەی بی سی نیوزی راگەیاند: رەنگە ئەمریکا دەستوەردان بکات بۆ پاڵپشتیکردنی ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.
سەرۆكی ئەمریكا وتیشی: لە ئێستادا وڵاتەکەی بەشدار نییە لەو روبەڕوبونەوەیەداو، هیچ وادەیەکی كۆتایش نییە بۆ دانیشتنی ئێران لەسەر مێزی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا.
جەختیشكردەوە: کراوەیە بە روی ئەوەی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا رۆڵی ناوبژیوان ببینێت بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان و وتی: من ئامادەم، پەیوەندی پێوەکردم لەو بارەیەوە، گفتوگۆیەکی دوورودرێژمان كرد.