2025-06-15   380     
ئه‌یهود باراك سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوى ئیسرائیل وتارێكى له‌ڕۆژنامه‌ى هائارتسى ئیسرائیلی‌دا بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى، "وڵاته‌كه‌م ناتوانێت به‌ته‌نها ئێران بڕوخێنێ، پێویستى به‌هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه"، ده‌شڵێت:"هێرشه‌كانى ته‌لئه‌بیب ده‌ستكه‌وتى گه‌وره‌ى هه‌بوو، به‌ڵام بیرمان نه‌چێت ده‌شچێته ناو تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى درێژ‌و زۆر ئازاربه‌خشه‌وه".
ئاوێنە: ئه‌یهود باراك سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوى ئیسرائیل له‌وتاره‌كه‌یدا باسى له‌جه‌نگى وڵاته‌كه‌ى دژ به‌ئێران كردوه‌و ده‌ڵێت، "ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى ئیسرائیل دژ به‌ئێران ده‌سكه‌وتى گه‌وره‌ى هه‌بوه، به‌ڵام بیرمان نه‌چێت ده‌شچێته ناو تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى درێژ‌و زۆر ئازاربه‌خشه‌وه".
باراك ئه‌وه‌شى وتوه، "ئیسرائیل پێویستى به‌هه‌ماهه‌نگى هه‌یه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ڕوداوه‌كان به‌خێرایى تێده‌په‌ڕن، ئه‌گه‌ر ئێران بڕیاربدات ببێته خاوه‌ن چه‌كى ئه‌تۆمى، ئه‌وا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى گه‌وره ده‌بێت، چونكه ده‌توانرێت بانگه‌شه‌ى ئه‌وه بكرێت هێرشه‌كانى ئیسرائیل له‌وڵاتێكه‌وه‌یه خاوه‌ن چه‌كى ئه‌تۆمییه‌و واژۆى له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنى بڵاوبونه‌وه‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى نه‌كردوه".
ئه‌یهود باراك ڕه‌خنه له‌و "سه‌رمه‌ستییه" ده‌گرێت كه له‌ڕاگه‌یاندن‌و شه‌قامى ئیسرائیلى هه‌یه، دواى ئه‌وه‌ى بنیامین ناتانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، "هه‌ڕه‌شه‌ى ئێرانى نه‌هێشتوه"، بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌یهود باراك نوسیویه‌تى، "ئه‌و لێدوانه زوه‌و له‌واقیعه‌وه زۆر دوره".
ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی بەپشتبەستن بەسەرچاوە ئیسرائیلییەکان بڵاویکردەوە، تەلئەبیب داوای لەئیدارەی دۆناڵد ترەمپ کردوە، بەشداریی شەڕی دژی ئێران بکات بەئامانجی نەهێشتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
بەرپرسێکیش ڕایگەیاندوە، ئەمریکا لێکۆڵینەوە لەداواکاریه‌كه‌ى ئیسرائیل دەکات، لەکاتێکدا تره‌مپ ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ بەشداریکردن لەئۆپەراسیۆنەکەدا ئەگەر پێویست بکات.