نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی: ئیدانەی هێرشەكانی سەر ئێران دەكەین
  2025-06-15       507       

نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی رایگەیاند، ئیدانەی ئەو هێرشانەی سەر ئێران دەكەین كە بونەتە هۆی زیادكردنی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكەو داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەنگاوی راستەوخۆ بنێت بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتر.

ئاوێنە: نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئیدانەی ئەو هێرشانەی سەر ئێران دەکەین کە بونەتە هۆی زیادکردنی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەهەمانکاتدا پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری عیراقیشە."

ئاماژەی بەوەشداوە "ئەمەی ئێستا رودەدات تەنها کارێکی بێباکانە نییە، بەڵکو بەئامانجگرتنی بەئەنقەست و پەکخستنی ئەو دەستپێشخەرییە دیپلۆماسییانەیە کە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەستیپێکردون."

ئەوەشی خستۆتەڕو"هەوڵەکانی ئیدارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستی هاوسەنگ و سەقامگیر، لەڕێگەی گفتوگۆ و دیالۆگەوە بونەتە هۆی دانانی بناغەیەک بۆ بەرەوپێشچون بۆ داهاتو، ئەم کارانەش هێرشێکی راستەوخۆن بۆسەر ئەم هەوڵانە."

نوسینگەی سەرۆكی یەكێتی وتوشیەتی"پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری ئەو کەسانە دەکەین کە لەم هێرشانەدا گیانیان لەدەستداوە بەتایبەت سڤیلەکان، کە بەم ئازارە قورس و سەختەدا تێپەڕدەبن."
هەروەها داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردوە، هەنگاوی راستەوخۆ بنێت بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتر. خەڵکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە ئاشتییەکی هەمیشەیی هەیە ئەمەش تەنها لەرێگای دیالۆگ و گفتوگۆوە دەستدەکەوێت.

لە كۆتاییشدا وتویەتی"جەخت لەوەش دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان ئارام و سەقامگیر بێت و بە ئاشتی بمێنێتەوە. هەمو هەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ بۆ دڵنیابونەوە لە پارێزگاریکردن لە خەڵکەکەمان و ئەو سەقامگیرییەی کە زۆر بە جددی کارمان بۆ کردوە، تەنانەت لەو کاتانەشدا کە ئاڵۆزی چواردەوری گرتوین."

دەقی راگەیەندراوەكەی نوسینگەی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:

ئیدانەی ئەو هێرشانەی سەر ئێران دەکەین کە بونەتە هۆی زیادکردنی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەهەمانکاتدا پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری عیراقیشە.

ئەم ‌کارانە بنچینەکانی یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکان لاوازدەکەن و دەبێتە هۆی ئەوەی مەترسییەکی زیاتر بخاتەسەر ئەو بارودۆخە هەستیارەی کە لە ناوچەکەدا هەیە.

ئەمەی ئێستا رودەدات تەنها کارێکی بێباکانە نییە، بەڵکو بەئامانجگرتنی بەئەنقەست و پەکخستنی ئەو دەستپێشخەرییە دیپلۆماسییانەیە کە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەستیپێکردون.

هەوڵەکانی ئیدارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستی هاوسەنگ و سەقامگیر، لەڕێگەی گفتوگۆ و دیالۆگەوە بونەتە هۆی دانانی بناغەیەک بۆ بەرەوپێشچون بۆ داهاتو، ئەم کارانەش هێرشێکی راستەوخۆن بۆسەر ئەم هەوڵانە.

پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری ئەو کەسانە دەکەین کە لەم هێرشانەدا گیانیان لەدەستداوە بەتایبەت سڤیلەکان، کە بەم ئازارە قورس و سەختەدا تێپەڕدەبن.

داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەنگاوی راستەوخۆ بنێت بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتر. خەڵکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە ئاشتییەکی هەمیشەیی هەیە ئەمەش تەنها لەرێگای دیالۆگ و گفتوگۆوە دەستدەکەوێت.

جەخت لەوەش دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان ئارام و سەقامگیر بێت و بە ئاشتی بمێنێتەوە. هەمو هەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ بۆ دڵنیابونەوە لە پارێزگاریکردن لە خەڵکەکەمان و ئەو سەقامگیرییەی کە زۆر بە جددی کارمان بۆ کردوە، تەنانەت لەو کاتانەشدا کە ئاڵۆزی چواردەوری گرتوین.

نوسینگەی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
مرۆڤبوون.. مۆدێرنیتەی سیاسی‌و میوانداری لەکوردستانی عێراق*
ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی لوبنان کۆبووەوە و لەبارەی ئێران هەڵوێستی نوێی راگەیاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×