حه‌وت كه‌س له كه‌سایه‌تی و چالاكه ناسراوه‌كانی ئێران، له نامه‌یه‌كی كراوه‌دا داوایان له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه به زه‌بری بڕیاره‌كانی، ئێران ناچار بكات پیتاندنی یۆرانیۆم بوه‌ستێنێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به جه‌نگ بێت، داوایشیان له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئیسلامیی ئێران كردووه واز له ده‌سه‌ڵات بێنن و زه‌وینه بۆ گۆڕانكاری له سیستمی كۆماری ئیسلامی به‌ره‌و سیستمێكی دیموكراسی خۆش بكات.
ئاوێنە: ئه‌وان هه‌ر له نامه‌كه‌دا داوایان كردووه حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت و كه‌شێك بێنێته كایه‌وه كه سیستمی سیاسی له كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه، بۆ سیستمێكی دیموكراسی بگوازرێته‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش باشترین رێگه‌چاره‌ی رزگاركردنی خه‌ڵكی ئێرانه.
نێرگس محه‌مه‌دی براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی كه له گرتووخانه‌ی ئێڤینه و خه‌ریكی تێپه‌ڕاندنی حوكمه‌كه‌یه‌تی، نامه‌كه‌ی له ئینستاگرامی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
شیرین عه‌بادی و نێرگس محه‌مه‌دی له براوه‌كانی نۆبڵی ئاشتی، جه‌عفه‌ر په‌ناهی و محه‌مه‌د ره‌سولۆف سینه‌ماكاری ناسراوی ئێران، شاناز ئه‌كمه‌لی چالاكیی مه‌ده‌نی و سدیقه وه‌سمه‌قی یاساناس و توێژه‌ری ئیسلامناسی و عه‌بدولفه‌تاح سوڵتانی پارێزه‌ری ناسراو، واژوویان له‌سه‌ر ئه‌و نامه كراوه‌یه كردووه.
ئه‌و پێی وایه پیتاندنی یۆرانیۆم به هیچ شێوه‌یه‌ك كێشه‌ی خه‌ڵكی ئێران نییه و نابێت كۆماری ئیسلامیی ئێران و خه‌ڵكه‌كه‌ی فیدای پیتاندنی یۆرانیۆم و به‌رزه‌فڕییه‌كانی خۆی بكات.
له به‌شێكی نامه‌كه‌دا هاتووه، ''ئێران توانای چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی نییه و باشترین رێگه بۆ رزگاركردنی خه‌ڵكی ئێران و خاكه‌كه‌ی، ئه‌وه‌یه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئیسلامیی ئێران، واز له ده‌سه‌ڵات بهێنن و زه‌وینه بۆ تێپه‌ڕین له كۆماری ئیسلامییه‌وه به‌ره‌و دیموكراسی خۆش بكه‌ن.''
ئه‌وان له كۆتایی نامه‌كه‌دا داوایان له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه به هه‌نگاوێكی خێرا و بڕیارێكی توند، ئێران ناچار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پیتاندن بوه‌ستێنێت و كۆتایی به‌جه‌نگ بێت.