نەتەنیاهۆ: كردنە ئامانجی خامنەیی كۆتایی بە شەڕەكە دەهێنێت نەك فراوانتری بكات
  2025-06-16       429       

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، كردنە ئامانجی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، شەڕی نێوان وڵاتەكەی و ئێران فراوانتر ناكات بەڵكو كۆتایی بە شەڕەكە دەهێنێت.

ئاوێنە: بنیامین نەتەنیاهۆ، ئەمڕۆ دوشەممە، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ئەی بی سی نیوز، لەبارەی ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەكەن كە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا پلانێكی ئیسرائیلی بۆ كردنە ئامانجی خامنەیی رەتكردۆتەوە لەترسی ئەوەی ببێتە مایەی فراوانبونی شەڕو ئاڵۆزییەكان، وتویەتی"ئەوە نابێتە هۆی فراوانتكردنی شەڕەكە، بەڵكو كۆتایی پێدەهێنێت."

نەتەنیاهۆ ئاماژەی بەوەشداوە، رژێمی ئێران نزیكەی نیو سەدەیە شەڕ و ترس لە تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاودەكات و وتیشی، ئێران "جەنگی هەمیشەیی" دەوێت و ئێستاش بەرەو جەنگی ئەتۆمیمان دەبەن، لەراستیدا ئەوەی ئیسرائیل دەیكات بۆ رێگرییە لەمە.

لەبارەی ئەوەی كە ئایا ئیسرائیل عەلی خامنەیی دەكاتە ئامانج، نەتەنیاهۆ وتی، ئیسرائیل "ئەوەی پێویست بێت دەیكات."

نەتەنیاهۆ وتوشیەتی، لە بەرژەوەندی ئەمریكادایە پشتیوانی ئیسرائیل بكات لە هەوڵەكانیدا بۆ لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×