ئیسرائیل چۆن دەیان درۆنى بردە ناو ئێران وردەکارى ئاشکرا دەکرێت
  2025-06-16       3917       

بەپێى وتەى چەند سەرچاوەیەک ئیسرائیل چەند مانگێکە بە قاچاخ و بەشێوەى پارچە پارچە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوى گەیاندوەتە ناو ئێران لە ڕێگەی جانتا و بارهەڵگر و کۆنتێنەرو کەشتیەوە.

ئاوێنە: بەشێکى ئەو کەلوپەلانە وەک کاڵاى بازرگانى مامەڵەی پێوەکراوەو ئەوانەى بارەکانیان گواستوەتەوە ئاگاداری ئەوەنەبوون ئەو بارانە پارچەى درۆنن و دەبرێنە ناو ئەو وڵاتەوە.

ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریکی، ڕاپۆرتێکى بڵاوکردوەتەوە کە تیایداچەند وردەکارییەکى ئاشکرا کردوە کە چۆن ئیسرائیل و دەزگاى مۆساد فرۆکە و بۆم و هەواڵگرەکانیان گەیاندوەتە ناو ئێرانەوەو دواتر لە هەینى ڕابردوو هێرشەکانیان پێ ئەنجامداوە.

ڕۆژی دووشەممە ڕۆژنامەى ناوبراو بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان لە ئۆپەراسیۆنی مۆساد بڵاویکردەوە، ئیسرائیل بە بەکارهێنانی چەندین ڕێگەی جیاواز فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری بە قاچاخەوە بردووەتە ناو ئێرانەوە.

ئەو سەرچاوانەى کە ئامادەنەبوون ناوى خۆیان ئاشکرا بکەن بە ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریکیان ڕاگەیاندووە، چەند سەرچاوەیەک ئیسرائیل چەند مانگێکە بە قاچاخ و بەشێوەى پارچە پارچە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوى گەیاندوەتە ناو ئێران لە ڕێگەی جانتا و بارهەڵگر و کۆنتێنەرو کەشتیەوە.

دواتربریکارەکانی مۆساد لە ناوخۆی ئێران ئەو ئامێرانەیان کۆکردەوەتەوەو بەسەر ئەو تیمانەدا دابەشیان کردوە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیان بۆ بەکارهێنان ئامادەکردبوو.

هەر بەپێى ناوەڕۆکى ڕاپۆتى ڕۆژنامەکە سەرکردەکانی تیمەکان لە دەرەوەی ئێران مەشق و ڕاهێنانیان پێکراوە و گەیەندراونەتە ئێران بۆ ئەوەی لێهاتوویی و شارەزاییەکانى بگوازنەوە بۆ تیمەکانی سەر زەوی کە کارەکان ئەنجامدەدەن.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، کاتێک هێرشە ئاسمانییەکان دەستیپێکردووە، تیمەکان ئەو چەکانەیان بەکارهێناوە بۆ دەرهێنانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە هەمان کاتدا لە کاتی دەرچوونیان لە پەناگەکاندا بەر موشەک هەڵگرەکانی سەرزەوی بۆ سەرزەوییان داوە و لە تۆڵەسەندنەوەیەکدا لە ئیسرائیل تەقەیان لێدەکرا.

کاتێک ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هەڵمەتی هێرشى شۆکهێنەرى لە ئێران دەستپێکرد، هەروەها فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کوادکۆپتەری هەڵگری تەقەمەنی و موشەک و کەرەستەی ئاڵۆزی جەنگى دیکەی بەکارهێنا کە لە ناوخۆی ئێراندا دانرابوون پێشتر، کەتوانیان هێرشی ورد بکەنە سەر زانایانی ئەتۆمی ئێران، سەرکردە سەربازییەکان، تانکى دژە فڕۆکە و مووشەکی زەوى بە زەوى.

پێشتر باس لەوە کرابوو کە ئیسرائیل ساڵانێکە دەستى بە ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆنی دژی بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی ئێران کردوە، لەوانە دروستکردنی بنکەیەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوخۆی ئێران و قاچاخکردنی سیستەمی چەکی ورد و کۆماندۆ بۆ ناو وڵاتەکە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×