بەڕێز وەزیری ئاودانکردنەوەو نیشتەجێکردن
دوای ڕێز
بەوپێیەی ڕێگاو بانی ئەم وڵاتە لە بواری وەزارەتەکەی بەڕێزتدانایە ئەپرسین پرۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای نێوان (کانی شێخان وگەڕەدێ) لە سنوری قەزای چوارتاداو لەپارێزگای سلێمانی، کە درێژیەکەی کەمێک زیاترە لەیەک کیلۆمەتر، ئەوە بۆ سێ ساڵ زیاترە پارەی بۆ تەرخان کراوە، بەڵام سەیرەکە لەوەدایە پارساڵ بەچەند مانگێک پێش هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان جارێکیتر بەڵێن درایەوە بەخەڵکی ناوچەکە بەگشتیو دانیشتوانی ئەو دوو گوندە بەتایبەتی، کە پڕۆژەکە لەماوەی چوار مانگدا تەواو ئەکرێت ئاواتمان دێتە دی، هەرچەندە جگە لەتابلۆیەک کە لەخاڵی دەستپێکردنی ڕێگاکەدا داچەقێنرا، ئیتر هیچمان نەدی!
بۆیە ئێمەش وەک هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرە بەمافی خۆمانمان زانی ڕاستەوخۆ لە بەڕێزتان بپرسین:
١ــ هۆکارەکانی وەستانی پرۆژەکە چیە؟
٢ــ ئایا لەچاوەڕوانیدا بین؟ یان دەستی لێبشۆین ئیتر بەتەما نەبین؟!
٣ــ لەکاتێکدا ئەگەر ئەزانن پرۆژەکە جێبەجێ نابێت فەرمان بدەن ئەو تابلۆیە لاببرێت بۆ ئەوەی لەڕووی سایکۆلۆژیەوە لێکەوتەی نەبێت لەسەرمان.
لەگەڵ ڕیزی زۆرماندا لەچاوەڕوانی وەڵامداین.
هاوڵاتیانی گوندەکانی کانی شێخان و گەڕەدێ