نەوزاد شێخ کامیل: کۆگاکانی کوردستان پڕن لە کەلوپەلی خۆراک
  2025-06-16       240       

بەرێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان کوردستان و وڵاتان لە دەروازە سنوورییەکان بەردەوامە و ئاساییە، دەشڵێت، کۆگاکانی کەلوپەلی خۆراک پڕ کراون لە خۆراکی پێویست.

ئاوێنە: ئەمڕۆ دووشەممە، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتان لە دەروازە سنوورییەکان بەگشتی، بەردەوامە و ئاساییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە، کۆمپانیاکان بەردەوام کەلوپەلی خۆراک لە تورکیاوە دێننە ناو کوردستان، دەشڵێت، کۆگاکانی هەرێمی کوردستان کە بە ستانداری نێودەوڵەتی دروستکراون، پڕ کراون لە کەلوپەلی خۆراک و دەتوانرێت بۆ ماوەیەکی درێژ خۆراک لەو کۆگایانە هەڵگیرێت و تێک نەچێت، بۆیە مەترسی لەسەر کەمبوونەوەی خۆراک لە هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو کۆگاکان لە تەواوی کوردستان پڕ کراون لە کەلوپەلی خۆراک.

نەوزاد شێخ کامیل داوای لە هاووڵاتییان کرد، بەپێی پێویستی خۆیان کەلوپەلی خۆراک بکڕن، ترسی ئەوەیان نەبێت کەلوپەلی خۆراک لە بازاڕەکان نەمێنێت، دەشڵێت: بەپێی ئەو پلانەی دایان ناوە لەگەڵ کەرتی تایبەت، ڕۆژانە کەلوپەلی خۆراکی زۆر دەخەینە بازاڕ و مۆڵ و مارکێتەکانەوە و ناهێڵین خۆراک لە بازاڕ کەمبێتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانیی هەرێم ڕاشیگەیاند: چاودێری بازاڕ دەکەن بۆ ڕێگە نەدان بە بەرزکردنەوەی نرخی کەلوپەل و خۆراک.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا، سەردانی زیاتر لە 20 هەزار شوێن و مارکێت و مۆڵ و دوکانیان کردووە لە تەواوی کوردستاندا، سزای زیاتر لە 500 مارکێت و مۆڵ و شوێنیشیان داوە بەهۆی سەرپێچی کردنەوە لە ڕێنماییەکان، بە زیاتر لە 300 ملیۆن دینار ئەو شوێنانە پێ بژاردنیان بۆ کراوە، هاوکات 700 تۆن خۆراکی ماوە بەسەرچوو دەستییان بەسەرداگیراوە لەو ماوەیەدا.

ڕاشیگەیاند: هەر مارکێت و شوێنێک نرخ بەرزبکاتەوە، بەتوندترین شێوە سزا دەدرێت و چاوپۆشی لە هیچ کەسێکیش ناکرێت.

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
مرۆڤبوون.. مۆدێرنیتەی سیاسی‌و میوانداری لەکوردستانی عێراق*
ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی لوبنان کۆبووەوە و لەبارەی ئێران هەڵوێستی نوێی راگەیاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×