میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، هەندێک لەو ئامانجانەی کە بەمدواییە لەلایەن فڕۆکە ئیسرائیلییەکانەوە بۆردومانکراون، ساختەبون، بەئەنقەست بۆ چەواشەکردنو بەلاڕێدابنردنی هێرشە ئاسمانییەکانو پاراستنی سەکۆ موشەکییە ڕاستەقینەکان دانراون.
هەرچەندە سوپای ئیسرائیل گرتەیەکی بڵاوکردەوە کە لێدانی وردی بۆ سەر سیستەمی موشەکی بالیستیک نیشاندەدات، بەڵام شرۆڤەکارانی هەواڵگری پێگەی (OSINT) ئاماژەیان بەنەبونی تەقینەوەی لاوەکیی دوای هێرشەکان کردوە، ئەمەش ئەگەری ئەوەی بەهێزترکردوە کە ئامانجەکان ساختەبون.
هەروەک، سەرچاوەیەکی سەربازیی ئێران ئاشكرایكردوه، هەندێک لەسەکۆ ساختەکان بەمەبەستی سەرقاڵکردنی فڕۆکە ئیسرائیلییەکان دانراون، بەبێئەوەی وردەکاریی زیاتر بخاتەڕوو، دواتر ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی هێرشەکان بڵاوکراونەتەوە، دەریخستوە کە سەکۆ موشەکییەکان بەتاڵبونو هیچ ناوەڕۆکێکیان تێدا نەبوە.
چاودێران پێیانوایە، ئەم ستراتیژە لەسەر بنەمای ئەزمونی هاوشێوەی ئۆکرانیا دامەزراوە، کە تەنی ساختەو ناراست بۆ فریودانی هێزەکانی ڕوسیا بەکاردەهێنرا.
ئەم شێوازانە ئامانجیان بەکارهێنانی تەقەمەنی دوژمنو پاراستنی ئامانجە ڕاستەقینەکەیە.