فایق شێخ عه‌لى سیاسه‌تمه‌دار و په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراق، باس له كاریگه‌ریى رووداوه‌كانى ئێران له‌سه‌ر عێراق ده‌كات و داوا له عێراقییه‌كان ده‌كات، خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هێرش له كاتى كوشتنى خامنه‌یى و كه‌وتنى رژێمى ئێران، هه‌ڵبكوتنه سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا.
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە 17ى حوزه‌یران، فایق شێخ عه‌لى په‌یامێكى له ئێكس بڵاو كردووه‌ته‌وه به ناوى بانگه‌وازێكى ترسناك بۆ شۆڕشگێڕانى تشرین و له ناوه‌ڕۆكى په‌یامه‌كه‌دا ده‌ڵێ، " له كۆمێنته‌كان داوام لێ ده‌كه‌ن سه‌عاتى سفر دیارى بكه‌م بۆ شۆڕش له دژى میلیشیاكان".
دواتر ده‌ڵێ، "من پێتان ده‌ڵێم سه‌عاتى سفر بۆ چوونتان بۆ ناوچه‌ى سه‌وز و به ده‌ستگرتنى ده‌سه‌ڵات له‌و دوو حاڵه‌ته ده‌بێت: " یه‌كه‌م: كوشتنى خامنه‌یى. دووه‌م: كه‌وتنى رژێمى ئێران".
