حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، عەلی زهیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سبهی پێنجشەممە سەردانێکی فەرمی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەنجام دەدات، ئهوهش لهسهر بانگهێشتنامهیهكی فهرمی كه لهلایهن تارانهوه ئاڕاستهی كراوه.
حەیدەر عەبودی لەکاتی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا رایگهیاند، سەرۆک وەزیران لەلایەن شاندێکی وەزاریی ئاست بەرزەوە یاوەری دەکرێت و سەردانەکە دیالۆگ و تێگەیشتنی هاوبەشی لێدەکەوێتەوە کە جەخت لەسەر بەهێزکردنی هاوکاری لە بواری بازرگانی، گواستنەوە و کشتوکاڵ دەکەنەوە، لەگەڵ تاوتوێکردنی دۆسیەی گاز بەپێی ئەوەی بەرژەوەندیی نیشتمانیی عێراق دەقۆزێتەوە.
لە پەیوەندی بە بابەتی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی، وتەبێژی حکومەت جەختی کردەوە کە "عێراق دەستپێشخەرییەکی هەڵگرتوە کە لەسەر بنەمای چارەسەری دیپلۆماسی داڕێژراوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پێشهاتەکانی ئێستای ناوچەکە"، لە هەمان کاتدا جەختی لەوە کردەوە کە "قۆرخکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا بابەتێکی تەواو عێراقییە و لە هیچ سەردانێکی دەرەکیدا تاوتوێ ناکرێت".
لەسەر ئاستی ناوخۆیی و گەشەپێدان، حەیدەر عەبودی ئاماژەی بە چەند دۆسیەیەکی دیار کرد و ڕونیکردەوە کە بانکی ناوەندیی عێراق بە ژمارەیەکی گرنگ بەشداری لە دەستپێکردنی سندوقی گەشەپێداندا دەکات، لەگەڵ تۆمارکردنی کرانەوەی وڵاتانی گرنگ بۆ بەشداریکردن تێیدا.
هەروەها رونیكردهوه، "حکومەت بە بەهێزی لە تێکۆشان دژی گەندەڵی بەردەوامە بەبێ بەدەرکردنی هیچ کەسێک، بێ گوێدانە سەرپەرشتی یان نفوزی سیاسیی".
ئهوهشی وت، "دۆسیەی ئاو یەکێک دەبێت لە دیارترین ئەو دۆسیەیانەی کە لە کاتی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی سەرۆک وەزیران بۆ ئێران و ههروهها تورکیا لە کۆتایی ئەم مانگەدا تاوتوێ دەکرێت".