ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی كاره‌باو وزه له په‌رله‌مانی عێراق داوا له عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات هه‌ڵمه‌تی "په‌لاماری به‌ره‌به‌یان" له وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌ستپێبكات و جه‌ختیش له بونی "گه‌نده‌ڵی گه‌وره" له‌و وه‌زاره‌ته‌دا ده‌كاته‌وه.
ئاوێنه: نورا جحێشی، ئەندامی لیژنه‌ی کارەبا و وزەی پەرلەمان، داوای لە عه‌لی زه‌یدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق كرد هەڵمەتی "پەلاماری بەرەبەیان" لە وەزارەتی کارەبا دەستپێبکات و جەختیشی كرده‌وه كه "گەندەڵی گەورە" لە وەزارەته‌كه‌دا هۆکاری خراپبونی بارودۆخی كاره‌باو ناڕێکی پێدانی کارەبایە لە وڵات‌دا.
نورا جحێشی، ئەندامی لیژنه‌ی کارەبا و وزەی پەرلەمان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگەیاند"عه‌لی سه‌عدی وه‌هیب، وەزیری کارەبا بەرپرسیارێتی بارودۆخ و کێشەکانی 20 ساڵی ڕابردو لەئەستۆ ناگرێت، بەڵام ئەمڕۆ بەرپرسیارێتی ئەو ئەرکەی لەئەستۆیە کە پێی سپێردراوەو دەبێت لە ئاستی ئەو بەرپرسیارێتی و متنانەیەدا بێت کە ئەنجومەنی نوێنەران لە کاتی هەڵبژاردنیدا وەک وەزیری کارەبا پێی بەخشیوە."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره داوای لە وەزیری کارەبا کرد کە بێتە ناو شەقامەکان و سەردانی مەیدانی بۆ فەرمانگە، وێستگەکان، سەنتەرەکانی چاککردنەوە و کۆکردنەوەی داهاتی كاره‌با بکات و ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی کارەکان بکات.
نورا جحێشی، پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد كه "چۆن دەکرێت کارەکانی وەزیر هەڵبسەنگێندرێن بەبێ بونی ئه‌م رێكارانه لەسەر ئەرزی واقع؟"
رونیشیکردەوە کە "لیژنه‌ی کارەبا و وزەی پەرلەمان سەردانی وەزیری کارەبایان کرد، بەڵام شێواز و وەڵامی وەزیر ره‌ق بو، هەروەها ڕەتی کردەوە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بەشدار ببن لە بەدواداچونی کارەکان و پیادەکردنی ڕۆڵی چاودێرییان."
هەروەها ئاماژەی بە بونی تێبینی لەسەر بەڕێوەبەرە گشتییەکان، به‌ڕێوه‌به‌رانی وێستگەکان و سەنتەرەکانی چاککردنەوە کرد‌و داوای لە وەزیر کرد کە ئەو تێبینییانە لەبەرچاو بگرێت نەک بەپێچەوانەوە.
نورا جحێشی كه‌سانی په‌یوه‌ندیداری له وەزارەت بە بەرپرسیار زانی لە "پاراستنی کەرامەتی هاوڵاتیی عێراقی و دابینکردنی وزەی کارەبا، یان داوای لێبوردن کردن لە بەرپرسیارێتییەکە بە شێوەیەکی ئاشکرا."
ئاماژەی بەوەش دا کە "هیچ دۆسیەیەکی گەندەڵی لەسەر کەسایەتی وەزیری ئێستای کارەبا نییە، بەڵام گەندەڵی لای هەندێک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکان، به‌ڕێوه‌به‌رانی لقه‌كان و کەرتەکانی چاککردنەوە و کۆکردنەوەی داهاتی كاره‌با هه‌یه."چەند ڕۆژێکە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشور بەهۆی بڕانی تەزوی کارەباوە خۆپیشاندانی بەرفراوانیان به‌خۆیانه‌وه بینی و تێیدا داوای لێپرسینەوەیان لەو گەندەڵکارانە دەکرد کە بەرپرسن لە دروستبونی ئەم قەیرانە.