2020-03-27   2028     
د. جوتیار عادل
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وه‌ڵامی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت، "بەداخەوە فراکسیۆنی گۆڕان لەبەغدا ئەمڕۆ زۆر بێویژدانانە دەستیان بەموزایەدەکردن کردووە".
ئاوێنه: د. جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌وه‌ڵامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه، "لەکاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهەموو توانای خۆی خەریکی پاراستنی هاوڵاتیانی هەرێمە لەڤایرۆسی کۆرۆنا ... کەچی ئالەم کاتەدا کە پێویستبو هاوکارانمان لەبزوتنەوەی گۆڕان پشتیوانیی ئەم حکومەتە بکەن کە خۆیان تێیدا بەشدارنو بەهاوبەشی بڕیارمان لەسەر رێکارەکان داوە. کەچی بەداخەوە فراکسیۆنی گۆڕان لەبەغدا ئەمڕۆ زۆر بێویژدانانە دەستیان بەموزایەدەکردن کردووە."
ئه‌مرۆ هه‌ینی، فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌ژێر ناونیشانی "پێش ده‌ستبردن بۆ موچه‌ی هاوڵاتیان ده‌ست به‌گیرفانی خۆتاندا بكه‌ن" بڵاوكردهوهو لهبهشێكیدا رایگه‌یاندبو، "حكومه‌تی هه‌رێم له‌بری ئاوڕدانه‌وه لهموچهخۆرانو كاسبكاران‌و خه‌ڵكی كهمدهرامهتو هه‌ژار، مشورخواردنی ژیانی ڕۆژانه‌یان، دڵه‌ڕاوكێیه‌كی تر بۆ سه‌ر خهمو نیگه‌رانییه‌كانی خه‌ڵك دروست ئهكاتو ئه‌یه‌وێت له‌ڕێی ده‌ستكاریكردنی موچه‌ی موچه‌خۆران، باری لاری ئابوریی هه‌رێم ڕاست بكاته‌وه.".
ده‌قی وه‌ڵامه‌كه‌ی وته‌بێژی حكومه‌ت:
وەڵامێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغدا
لە کاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەموو توانای خۆی خەریکی پاراستنی هاووڵاتیانی هەرێمە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و خەڵکێکی زۆریش لە ناوخۆ و دەرەوە ستایشی رێکارەکانی حکومەتی هەرێم دەکەن کە لە پێش زۆر وڵاتانی پێشکەوتووی جیهانە و ئەگەر ئەو رێکارانە و پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی هەرێم نەبووایە ئێستا دۆخی تەندروستی زۆر مەترسیدار بوو. کەچی ئالەم کاتەدا کە پێویست بوو هاوکارانمان لە بزووتنەوەی گۆڕان پشتیوانیی ئەم حکومەتە بکەن کە خۆیان تێیدا بەشدارن و بەهاوبەشی بڕیارمان لە سەر رێکارەکان داوە. کەچی بەداخەوە فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغدا ئەمڕۆ زۆر بێ ویژدانانە دەستیان بە موزایەدەکردن کردووە.
بۆیە لێرەدا دووپاتی دەکەینەوە کە رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت دەمێکە داوای لە داواکاری گشتی کردووە کە رێکاری پێویست بگرێتەبەر و لێکۆڵینەوە لەو بانگەشانە بکات کە گوایە بڕی دووسەد و پەنجا ملیۆن دۆلار وەک شیرینی لە کۆمپانیای رۆسنەفت وەرگیراوە. سوپاسی فراکسیۆنی گۆڕانیش دەکەین کە بۆمان ئاشکرا بکەن ئەو کەسە کێیە ئەو پارەیەی وەرگرتووە!
سەبارەت بەو یەک ملیار دۆلارەش کە دەڵێن لە بانکەکانی لوبنان دەستی بەسەردا گیراوە. ئێمەش لە رێگەی میدیاکانەوە ئەو دەنگۆیەمان بیست کە سەرچاوەکەی کۆنە وەزیرێکی سەر بەحزبوڵڵا بوو. بەدواداچوونیشمان کرد و دەرکەوت راست نییە. بەڵکو تەنیا بەشە پارەی کۆمپانیاکانی نەوت کە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن لەو حیسابە بانکییەی لوبنان بووە. بۆیە سوپاسی برادەرانی گۆڕان یان هەر کەسێکی تر دەکەین ئەگەر بەدواداچوون بکەن و راستییەکان بۆ خەڵک روونبکەنەوە. ئەگینا تکایە با بەس بێت موزایەدەکردن و چەواشەکردنی خەڵک. ئێمە وەک هەموو وڵاتانی جیهان لە دۆخێکی سەختداین و پێویستە بەیەکەوە هاوکاربین بۆ تێپەڕاندنی.
د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٠/٣/٢٧