ژمارەی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لەتوركیا 100 كەسی تێپەڕاند
  2020-03-28       546       

وەزیری تەندروستی توركیا ئاشكرایكرد: ژمارەی ئەوانەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە لە وڵاتەكەی گەیشتۆتە 108 كەس.

ئاوێنە: فەخرەدین كۆجا، ئەمڕۆ شەممە، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ئەمڕۆ یەك هەزارو 704 حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا لە توركیا تۆماركراون و بەوەش ژمارەی توشبوان گەیشتۆتە حەوت هەزارو 641 كەس.

هەروەها ئاشكراشیكردوە كە ئەمڕۆ بە مردنی 16 كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، ژمارەی ئەوانەی بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە بۆ 108 كەس بەرزبۆتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×