دواین ئامار: تا ئێستا لە ئێران نزیكەی چوار هەزار كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
  2020-04-08       394       

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند: تا ئێستا 64 هەزارو 586 كەس لەسەرتاسەری وڵات توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون و بە گیانلدەستدانی 121 كەسی دیكەش لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، ژمارەی گیانلەدەستداوان بە كۆرۆنا لە ئێران گەیشتۆتە سێ هەزارو 993 كەس.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی هەواڵی رەسمی ئێران(ئیرنا)، كیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا یەك هەزارو 997 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا لە سەرتاسەری وڵات تۆماركراون و بەوەش كۆی گشتی توشبون بە كۆرۆنا لە ئێران گەیشتۆتە 64 هەزارو 586 كەس.

ئاشكراشیكرد كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 121 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو بەوەش كۆی گشتی گیانلەدەستداوان بە ڤایرۆسەكە لە ئێران گەیشتۆتە سێ هەزارو 993 كەس.

ئەوەشی خستەڕو كە تاوەكو ئێستا 29 هەزارو 812 توشبوی كۆرۆنا لەسەرتاسەری ئێران چاكبونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران باسی لەوەشكرد كە سێ هەزارو 956 توشبوی ڤایرۆسەكە باری تەندروستیان ناجێگیرەو لەژێر چاودێریدان.

بەقسەی كیانوش جەهانپور تا ئێستا لە ئێران 220 هەزارو 975 پكشنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×