بڕیار لەسەر ئەنجامدانی نوێژی بەكۆمەڵی تەراویح و نوێژی جەژن درا
  2020-04-18       1029       
لە بەردەوامی رێكارەكانى خۆپاراستن ڤايرۆسى كۆرۆنا لە سعوودیە، لە مانگى رەمەزان نوێژى تەراويح و نوێژى جەژن لە ماڵه‌وه‌ ئەنجامدەدرێت.

ئاوێنه‌: موفتى گشتيى سعووديە عەبدولعەزيز شێخ، رايگەياند بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)وە لە مانگى رەمەزاندا نوێژى تەراويح و له‌دوای ره‌مه‌زانیش نوێژى جەژن لە ماڵەكان ئەنجامدەدرێن.

بەگوێرەى هەواڵێكى ئاژانسى هەواڵى فەرمى سعووديە، عەبدولعەزيز شێخ، لە چوارچێوەى رێكارەكانى رێگرتن لە ڤايرۆسى كۆرۆنا چەند روونكردنەوەيەكى سەبارەت بەو رێنماييانەى كە پێويستە لە مانگى رەمەزاندا پەيڕەو بكرێن، بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

عەبدولعەزيز شێخ ئاشكرایكردووه‌ لە مانگى رەمەزاندا نوێژى تەراويح لە ماڵه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت و تیشكی خستووه‌ته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لە ئەگەرى كۆتایی نەهاتنى پەتاكە و بەردەوامبوونى رێكارەكانى خۆپاراستن تا كۆتايى مانگى رەمەزان، ئەوا نوێژى جەژنیش لە ماڵه‌وه‌ ئەنجامدەدرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×