2020-04-20   665     
له ئاکامی تەقەکردنی کەسێک لە ویلایه‌تی نۆڤا سكۆشیا رۆژهەڵاتی كه‌نه‌دا، به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان ١٠ كه‌س کوژراون.
ئاوێنه: وته‌بێژی پۆلیسی ئه‌سپسواری شاهانه‌ی كه‌نه‌دا RCMP، لی بێرگێرما‌ن له لێدوانێكیدا باسی له‌وه كرد كه له قه‌زای پۆرتاپیگی كه ناوچه‌ی گونده‌واری ویلایه‌ته‌كه‌یه، كه‌سێكی تەمەن ٥١ ساڵ به‌ناوی گابریێل وۆرتمان به چه‌ك ته‌قه‌ی به ده‌وری خۆیدا كردووه و لانیكه‌م ١٠ كه‌سی كوشتووه.
لی بێرگێرما‌ن باسی له‌وه‌یش كرد كه دوای رووداوەکە ئۆپه‌راسیۆنێك ئه‌نجامدراوه كه ١٢ كاتژمێری خایا‌ندووە و دواتر پۆلیس تەرمی کەسەکەی دۆزیوەتەوە.
وته‌بێژی پۆلیسی ئه‌سپسواری شاهانه‌ی كه‌نه‌دا هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پۆلیسێكی تەمەن ٢٣ ساڵ به‌ناوی هێدی ستیڤنسۆن دوای ئه‌وه‌ی به ده‌م به‌هاناوه‌چوونه‌وه چووه، كه‌وتووه‌ته به‌ر تەقە و کوژراوە و پۆلیسێكی دیكه‌ش برینداربووه.
لی بێرگێرما‌ن ئه‌وه‌شی خسته روو كه لێكۆڵینه‌وه له ناوچه‌كه درێژه‌ی هه‌یه و قوربانییەکی دیكه‌ش هه‌یه كه هێشتا ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه پێده‌چێت ژماره‌ی قوربانییان به‌رزببێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك نه‌دراوه سه‌باره‌ت به‌وەی کە دەبێت هۆكاری تەقەکردنەکە لەلایەن گابرێل وۆرتمان چی بێت.