هاوردەكردنی ماسی سەلەمون قەدەغەدەكرێت
  2020-04-24       1823       

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوردەكردنی ماسی سەلەمون لە مانگی رەمەزاندا قەدەغە دەكات.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی كردوە، رایگەیاندوە: بەمەبەستی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ، بڕیارماندا بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ماسی سەلەمون لەمانگی رەمەزاندا.

بەگوێرەی نوسراوەكە قەدەغەكردنەكە بە مەرجێك دەبێت كە خاوەن پڕۆژەكان پابەندبن بە بەرزنەكردنەوەی نرخ.

وتوشیەتی: تەنها رێگەدەدرێت بە داخڵكردنی ئەو جۆرە ماسییە بۆ ئەو مۆڵەتانەی كە تاكو دەرچونی ئەم نوسراوە مۆڵەتیان وەرگرتوەو داخڵكردنەكەیان دەبێت لە ماوەی دو هەفتەدا تەواو بێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×