2020-05-11   784     
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک، لە بەندەری فارس، هێزە دەریاییەکانی ئێران بە هەڵە کەشتییەکی سەربازیی خۆیان تۆپبارانکردووە و کوشتنی نزیک بە ٤٠ سەربازی لێکەوتووەتەوە.
ئاوێنه: رۆژنامەنووسانی ئێرانی و ماڵپەڕەکانی سەر بە ئۆپۆسزیۆنی ئەو وڵاتە بڵاویانکردەوە، کەشتییەکی جەنگی ئێران بەناوی جەماران بە هەڵە تۆپبارانی کەشتییەکی دیکەی سەربازیی خۆیانی بەناوی کەنارەک کردووە و کوژرانی نزیک بە ٤٠ کەس و برینداربوونی دەیانی دیکەی لێکەوتووەتەوە.
واحید حاجی پور، رۆژنامەنوسی ئێرانی رایگەیاندووە، لە رووداوەکەدا، بەلانی کەمەوە ١٨کوژراویان بۆ پشتڕاستکراوەتەوە.
هاوکات، دەوترێت رووداوەکە لەکاتی راهێنانی هێزە دەریاییەکانی ئێراندا روویداوە و ئەوەش بۆ ئامادەکاری بووە بۆ جێگریکردنی موشەکێک بەناوی نور لە ناوچەکەدا.
لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێک ڤیدیۆ بڵاوکراونەتەوە کە دەوترێت کاتی گەیاندنی بریندارەکانە بە نەخۆشخانەکان.
تا ئێستا ئێران بە فەڕمی لێدوانی لەسەر رووداوەکە نەداوە و پشتراستینەکردووەتەوە.
مانگی ١ی ئەمساڵ، فڕۆكهیهكی سهر به هێڵی ئاسمانی ئۆكرانیا، دوای فڕینی له فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی ئیمام خومهینی لە تاران، به ١٧٦ سهرنشینهوه كهوتهخوارەوە و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیانلەدەستدا و سوپای پاسدارانیش جگە لە گرتنەئەستۆی رووداوەکە، راشیگەیاند، بە هەڵە موشەکیان ئاڕاستەکردووە.