يەك مليۆن و ٤٢٢ هەزار و ١٦٤ حاڵەتی كۆرۆنا لە ئەمريكا تۆماركراوە
  2020-05-14       709       

لەسەرانسەرى جيهان، ژمارەى تووشبون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) چوار مليۆن و ٤٠٠ هەزار کەسى تێپەڕاند، لەنێویدا يەك مليۆن و ٤٢٢ هەزار و ١٦٤ حاڵەتی كۆرۆنا لە ئەمريكا تۆماركراوە.

ئاوێنه‌: بە گوێرەى دوايين زانيارییه‌كانى ماڵپەرى “Worldometer” سەبارەت بە ئامارەكانى په‌یوه‌ست بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵات و ناوچەكاندا، ژماره‌ی حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لە سەرانسەرى جيهان بۆ چوار مليۆن و ٤٠٠ هەزار حاڵه‌ت بەرزبووەتەوە.

زۆرترين حاڵەتى تووشبوون بە يەك مليۆن و ٤٢٢ هەزار و ١٦٤ حاڵەت لە ئەمريكا تۆماركراوە.

له‌دوای ئه‌ویش لە ئيسپانيا (٢٧١ هەزار و ٩٥)، لە رووسيا (٢٤٢ هەزار و ٢٧١)، لە بەريتانيا (٢٢٩ هەزار و ٧٠٥)، لە ئيتاڵيا (٢٢٢ هەزار و ١٠٤)، لە بەڕازيل (١٨٠ هەزار و ٧٣٧)، لە فەڕەنسا (١٧٨ هەزار و ٦٠) و لە ئەڵمانيا (١٧٣ هەزار و ٨٢٤) حاڵه‌تى تووشبوون بە (COVID-19) تۆماركراون.

هاوكات لە توركيا ١٤٣ هەزار و ١١٤ حاڵه‌تى تووشبوون بە (COVID-19) تۆماركراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×