مەلا بەختیار: یەکێتی‌و پارتی دوای جەژن کۆده‌بنەوە
  2020-05-26       848       
مەلا بەختیار
مەلا بەختیار ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هەوڵی باش هەیە لەهەردولاوە کە یەکێتی‌و پارتی دوای جەژن کۆببنەوە.

ئاوێنه‌: مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی‌و بەرژەوەندی یەکێتی، لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی شەفەق نیوز ده‌ڵێت، "بەپێی زانیاریەکانم هەوڵی باش هەیە لەهەردولاوە کە یەکێتی‌و پارتی دوای جەژن کۆببنەوە، ئەگەریش پێویست بکات ئەوا من ئامادەی دەستپێشخەریم بۆ گەیشتن بەچارەسەری کێشەکان."

لەبارەی پرسی لامەرکەزیییه‌وه‌، ناوبراو ڕایگه‌یاندووه‌، "بەڵێ بۆ لامەرکەزیی دەسەڵاتی دارایی‌و ئیداریی لەپێناو باشتر بەڕێوەبردنی کاروباری پارێزگاکان، بەڵام پێویستە ئەمە نەکرێتە هۆکارێک بۆ سەپاندنی دو ئیدارەیی‌و چەند ئیدارەیی، هەر لایەک کار بۆ ئەمە بکات گەورەترین هەڵەی ستراتیژی دەکات."
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×