2020-05-26   387     
به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی‌و ژینگه‌ی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا 216 توشبوی كۆرۆنا تۆماركراوه. هه‌روه‌ها 6 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه له‌شاری به‌غدا گیانیانله‌ده‌ستداوه.
ئاوێنه: له‌ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی‌و ژینگه‌ی عێراقدا هاتووه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا پشكنینی پزیشكی بۆ 4 هه‌زارو 920 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه‌و توشبونی 216 كه‌سی دیكه به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌ماوه‌ی شه‌وو رۆژێكدا 6 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه له‌شاره‌كانی به‌غداو دیاله گیانیانله‌ده‌ستداوه، هاوكات 41 حاڵه‌تی چاكبونه‌وه‌ش له‌ڤایرۆسه‌كه تۆماركراوه.
تا ئێستا له‌سه‌رانسه‌ری عێراق 4 هه‌زارو 848 حاڵه‌تی توشبون به‌ڤایرۆی كۆرۆنا تۆماركراوه، له‌و ژماره‌یه‌ش 169 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و 2 هه‌زارو 852 كه‌سیش به‌ته‌واوی چاكبونه‌ته‌وهو هه‌زارو 827 كه‌سیش هێشتا له‌نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه.