خوێندکارانی عیراق داوا دەکەن هاوشێوەی هەرێم نمرەکانیان بۆ هەژمار بکرێت
  2020-05-30       509       

بەشێک لەخوێندکارانی زانکۆکانی کەرکوک و موسڵ و ئەنبار و تکریت داوادەکەن، هاوشێوەی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان نمرەکانیان هەژماربکرێت.

ئاوێنه‌: دەقی داواکارییەکە:

بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

ئەنجومەنی نوێنەران و لیژنەی خوێندنی باڵا

لایەنە پەیوەندیدارەکان و دەزگاکانی راگەیاندن.

ئێمە وه ك خويندكارانى زانکۆی کەرکوک ، موسڵ ، ئەنبار و تکریت داواکارین لەوەزارەتی خوێندنی باڵا هاوشێوەی زانکۆکانی هەرێم بەرچاوکردنی ئەوخاڵانەی کەلەخوارەوە ئاماژەمان پێکردووە داوای دەرچونی گشتی دەکەین.

هیوادارین کە لیژنەی خوێندنی باڵا لەئەنجومەنی نوێنەران بەدەم دواکاری ئێمەی خوێندکارانەوە بێت کە ژمارەمان هەزاران خوێندکارە.

لێرەوە جەخت لەوەدەکەینەوە ئەگەر داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێت هەڵوێستی دیکەمان دەبێت.

#بەڵێ_بۆ_دەرچوونی_گشتی

۱-کێشە و سەرشێواندن کە هۆکارەکەی خوێندنی ئەلیکترۆنی يیه و زۆربەی ئەو وانانەی کە بە عەمەلی دەبوو بکرانایە؛تەنها بە ڤیدیۆی يوتيوب وتراونەتەوە.

٣-ئینتەرنێت بەبەردەوامی دەبڕێت و جێگای متمانە نییە.
4-دۆخی کارەبا لەم وەرزە روونە کە بەردەوام دەبڕێت ئەوەش گرفت دروست دەکات.

5-لایەنی ئابووری خوێندکاران هاوتا نيه ، زۆرێك له خويندكاران لاپتۆپ و ئايپاديان نيه ئەوەش ناهاوسەنگی دروست دەکات .

6-حاڵەتی ئەمنی لە عێراقدا جێگیر نیە بەهۆی بەردەوامى هەڕەشەی داعش و ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بوونی سترێسی زياتر لەسەر خوێندکاران.

7-لەهەمان کات بوونی کۆرۆنا و مەترسی توشبوونی خوێندكار خۆی بەو پەتایە و نەتوانینی بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەکاندا.

لەکۆتایدا دەمانەوێت بڵێین ئەمانە هەمووی هۆکارن بۆ بەهەدەر چوونی ساڵێکی ماندووبوونی خوێندكاران داواکارین به زووترین كات بڕيارێکی يەكلاکەرەوە بدرێت لە بەرژەوەندی خوێندكاران و داواكارين كه تەنها پشت ببەستن بە توێژینەوە “بحث” .
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×